English | عربي

به‌بێ به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ پلانى ئه‌منى نوێ بۆ كه‌ركوك دانرا


به‌بێ به‌شدارى پێشمه‌رگه‌ پلانى ئه‌منى نوێ بۆ كه‌ركوك دانرا

2019/02/25 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان-فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، کە پلانێكی ئەمنی نوێ-یان بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی سەربە ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ له‌ كه‌ركوك داڕشتوه‌.

ده‌شڵێت، گەڕانەوەی هێزى پێشمەرگە، تەنھا قسە و لێدوانی سیاسیین.

 ھەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە پلانە نوێیەکەدا بەشدارییان پێدەکرێت

سەعد حەربییە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک له‌ راگەیەندراوێکى لە بارەی پلانی ئەمنی نوێ لە پارێزگاکە و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکرده‌وه‌ و رایگەیاند، پلانی ئەمنی نوێى بۆ كه‌ركوك به‌ دوبارە بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو ھێزانە لەخۆدەگرێت کە شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دەپارێزن، ھەروەھا ھێزەکانی سەربە ھەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە پلانە نوێیەکەدا بەشدارییان پێدەکرێت.سەبارەت بە گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکووک ڕایگه‌یاندوه‌، ئەوە تەنھا قسە و لێدوانی سیاسیین.

ژمارەی ھێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک زیادکراون

ئه‌وه‌شیخسته‌رو، ژمارەی ھێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک زیادکراون بە تایبەتیش کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ، دژە تیرۆر و لیوای 61 سەربە فیرقەی تایبەت لە پارێزگاکە بونیان ھەیە.فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک باسیلەوەشکرد، کە سەرجەم ئەو ھێزانە لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن.سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکە، سەعد حەربییە ئه‌وه‌یخستۆته‌رو، پلانە ئەمنییە نوێیەکە لە چەند رۆژی داھاتودا، دەکەوێتە بواری جێبەجێكردنه‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending