هەواڵی کوردستان ئێستا

دابەشکردنى ئاو بەسەر هاونیشتمانییانى کەرکوک راگیرا

دابەشکردنى ئاو بەسەر هاونیشتمانییانى کەرکوک راگیرا
دابەشکردنى ئاو بەسەر هاونیشتمانییانى کەرکوک راگیرا

2024-02-18 06:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8


بەهۆی ئەو شەپۆلى بارانبارینەی چەند رۆژێکە کەرکوک و ناوچە جیاجیاکانی دیکەی گرتوەتەوە، پڕۆژەی ئاوی یەکگرتووی کەرکوک قوڕولیتاوێکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە، بە جۆرێک فلتەرەکانی پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی ئاویان نیە تاکو دابەشبکرێت بەسەر هاونیشتمانییان. ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک بە کەناڵ8ى راگەیاند: بەهۆی بوونی قوڕولیتەیەکی زۆر بۆ ماوەیەک دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاونیشتمانییاندا رادەوەستێت. وتیشی "رێژەی قوڕولیتەکە بەجۆرێکە لەپڕۆژەی ئاوی کەرکوک، ئامێرەکان توانای پاڵاوتن و پاککردنەوەی ئەو ئاوەیان نییە کە لەدووبزەوە رەوانەی پڕۆژەی ئاوی یەکگرتووی کەرکوک دەکرێت". روونیشیکردەوە "هەروەک تاوەکو ئەو ساتەشی کەشوهەوا ئاسایی نەبێتەوە و قوڕولیتاوەکە کەمنەبێتەوە ناتوانرێت ئاو بپاڵێورێت و دابەشبکرێت بەسەر هاونیشتمانییاندا". "ئەو فلتەرانەی لەپڕۆژەی