هەواڵی کوردستان ئێستا

جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕوی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟

جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕوی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟
جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕوی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟

2024-02-19 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەندازیارێکى کشتوکاڵیی رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و جوتیارانیش گەڕاونەتەوە بۆ ریگا کۆنەکانى باوباپیرانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا. گاستۆن کیسبی، ئەندازیارى کشتووکاڵى بە ئاژانسی هەواڵى فرانس پرێسی راگەیاند، سودێکی دیکەی بەکارهێنانى رێگا کۆنەکانى پێشتر، ئەوەیە جوتیاران دەتوانن بەئاسانیی پەتاتە، گەنم، جۆ و جۆرەکانی دیکەى دانەوێڵە دابچێنن، لەکاتی کەمئاویدا و بەرهەمێکی باشیان دەستبکەوێت. هاوکات سیزار کۆتیبا، جوتیارێکى پیرۆییە و دەڵێت، تەکنیکی کۆنی کشتوکاڵکردن کە بە وارو وارو ناسراوە، دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی و زوقم و بەسەتەڵەکدا. جوتیاران لە بەرزاییەکانی بۆنۆ لە شاخی ئەندیس، لە سنووری نێوان پیرۆ و بۆلیڤیا، دەستیانکرد بە كشتوکاڵکردن بە تەکنیکی وارو