هه‌ولێر سێ خاڵى له كه‌ربه‌لا وه‌رگرت
2024-02-19 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
له گه‌ڕى چوارده‌یه‌مى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق، هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى گۆڵبارانى كه‌ربه‌لاى كردوو سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا . کەربەلا میوانداریی هەولێری کرد، هه‌ر زوو هه‌ولێر له رێگه‌ى هه‌ڵۆ فایه‌قه‌وه گورزى وەشاند و تۆڕى یانه‌ى خانەخوێی هه‌ژاند، دوای تێپەڕبوونی نیوکاتژمێر بەسەر یارییەکەدا، به شه‌ش خوله‌ك محه‌مه‌د قاسم دوو گۆڵى دیكه‌ى بۆ هه‌ولێر تۆماركرد، به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه پێش كۆتایهاتنى ئه‌و گێمه دوو گۆڵىان تۆماركرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامی 3-2 له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ولێر كۆتایهات . یارییه‌كه له گێمى دووه‌م هه‌مان رێچكه‌ى گێمى یه‌كه‌مى گرت، محه‌مه‌د قاسم به تۆماركردنى گۆڵێكى دیكه هاتریكى بۆ هەولێر تۆمارکرد ، پاش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له لایه‌ن راهێنه‌رانى