هەواڵی کوردستان ئێستا

جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟

جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟
جوتیارانی ئەندیس چۆن رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە؟

2024-02-19 18:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەندازیارێکى کشتوکاڵیی رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی کردووەتەسەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و جوتیارانیش گەڕاونەتەوە بۆ رێگە کۆنەکانى باوباپیرانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا. گاستۆن کیسبی، ئەندازیارى کشتوکاڵى بە ئاژانسی هەواڵى فرانس پرێسی راگەیاند، سوودێکی دیکەی بەکارهێنانى رێگە کۆنەکانى پێشتر ئەوەیە جوتیاران دەتوانن بەئاسانیی پەتاتە، گەنم، جۆ و جۆرەکانی دیکەى دانەوێڵە دابچێنن، لەکاتی کەمئاویدا و بەرهەمێکی باشیان دەستبکەوێت. هاوکات سیزار کۆتیبا، جوتیارێکى پیرۆییە و دەڵێت، تەکنیکی کۆنی کشتوکاڵکردن کە بە وارو وارو ناسراوە، دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی، زوقم و بەسەتەڵەکدا. جوتیاران لە بەرزاییەکانی بۆنۆ لە شاخی ئەندیس، لە سنووری نێوان پیرۆ و بۆلیڤیا، دەستیانکرد بە كشتوکاڵکردن بە تەکنیکی وارو واروى شێوە