شەپۆلێکی بەفر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە
2024-02-20 06:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
لە بەشێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان، بارانی بەلێزمە دەبێت و لە بەشێکی دیکەی پارێزگاکان مەترسی هەرەسی بەفر هەیە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی کەشناسیی بڵاویکردەوە پێشبینی دەکرێت لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و قەرس و مەڵاتیا، ئەلازیغ و دێرسمی باکووری کوردستان، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە. لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکانیش پێشبینیی بەفر و بارانبارین پێکەوە دەکرێت، کە ئەمەش دەبێتەهۆی دروستبوونی تەمومژ لەو ناوچانە. هاوکات لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، لەو ناوچانەی پێشتر بەفریان لێباریوە، مەترسیی هەرەسی بەفر هەیە. هاوکات لە پارێزگاکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، لەنێویاندا هەریەک لە پارێزگاکانی دیاربەکر، سێرت و ئورفا لە باکووری کوردستان، پێشبینیدەکرێت لە