هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێ بۆردوومان دەکەن و کوژراو هەیە

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێ بۆردوومان دەکەن و کوژراو هەیە
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێ بۆردوومان دەکەن و کوژراو هەیە

2024-02-20 19:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندى کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێیان بۆردوومان کردووە و سێ هاونیشتمانی کوژراون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتوون، سێ هاونیشتمانی لەکاتی بانگی ئێوارەدا لە گوندی کافیاى سەر بە قەزاى ئاکرێ، چوونەتە ناو رەز و باخی خۆیان و بەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەوتوون. موسڵح عارف یەکێک لە هاونیشتمانییەکانی گوندی گربیش بە کەناڵ8ی گوت "سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی سادق تاهر کافی، بەشیر دودی و عارف تەھا کافی کە دوانیان خەڵکی گوندی گربیشی سەربە ناحیەی قەزای دینارتەن لە ئاکرێ و ئەوی دیکەش خەڵکی گوندی دودییە بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کوژراون"