هەواڵی کوردستان ئێستا

براوەی وێنە ژێرئاوییەکانی ساڵی 2024 راگەیەندران

براوەی وێنە ژێرئاوییەکانی ساڵی 2024 راگەیەندران
براوەی وێنە ژێرئاوییەکانی ساڵی 2024 راگەیەندران

2024-02-21 13:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کێبركێی وێنەگرتن لەژێر ئاو بۆ ساڵی 2024، یەکێكە لە دەیارترین ئەو کێبڕکێیانەی بۆ وێنەی فۆتۆگرافی رێکدەخرێن، لە بواری وێنەی ژێر ئاودا، ساڵانە هەزاران کەس بەشداریی تیادا دەکەن، ئەم کێبڕکێیە لە بەریتانیا رێكدەخرێت، ئەو وێنانەی بەشداریی دەکەن، دەکرێت لە زەریا، دەریا، رووبار و تەنانەت حەوزی مەلەشدا گیرابن. وێنەگری سویدی ئەلێکس داوسن، وێنەی مەلەوانێکی ژێر ئاوی گرتووە، کە تەماشای پاشماوەی نەهەنگێک دەکات، ئەم وێنەیە، نازناوی باشترین وێنەی ژێر ئاوی ساڵی 2024ی پێبەخشرا. داوسن، تەنها لەبەر شایستە هونەرییەکەی نییە کە براوەی ئەم کێبڕکێیەیە، بەڵکو گێڕانەوە هەستبزوێنەکەی، وایکردووە، وێنەی "پاشماوەی نەهەنگێک" لە رۆژهەڵاتی گرنیلاند بتوانێت لەنێوان شەش هەزار و 500 بەشداربوودا، نازناوی سەرەکیی کێبڕکێکە