هه‌ولێر و سلێمانی یارییان هه‌یه
2024-02-22 12:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان،ئه‌مرۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان له سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستپێده‌كات. كاتژمێر 2:30ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی،سلێمانی میوانداری یانه‌ی كه‌یوانی شاری كه‌ركوك ده‌كات. هه‌ر له یارییه‌كانى هه‌مان گه‌ڕ، سبه‌یی هه‌ینى له هۆڵی فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات، یانه‌ی قه‌ڵاش له‌م گه‌ڕه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌بێت.