English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



49 هەمین فێستیڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی كەلار ساز دەکرێت

2019/02/26 | 11:15

(هەواڵ كوردستان)- "ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت"

بە چاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتی قایمقامی قەزای كەلار و بە دروشمی "بەرەو یۆبێلی زێڕینی كەلار" لیژنەی باڵای یادی كەلار 49 هەمین فێستیڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی كەلار بەڕێوە دەبات.

 

شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای كەلار، لە پرێس کۆنفرانسێکدا كە پەیامنێری (باسنیوز) تێیدا ئامادە بوو، ڕای گەیاند: "بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتی قایمقامی قەزای كەلار و بە دروشمی بەرەو یۆبێلی زێڕینی كەلار، لیژنەی باڵای یادی كەلار ڕۆژانی 27 ـ 28/2/2019 چل و نۆهەمین فێستیڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی كەلار بەڕێوە دەبات".

 

گوتیشی: "لە فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن، وەكوو چاپكردنی بڵاوكراوەیەك بەناوی (یادی كەلار)، ئاهەنگی گۆرانی و میوزیك و شانۆ و كۆڕی شیعری بۆ شاعیرانی میللیی سنوورەكە و سیمینارێك لەبارەی مێژووی وەرزش لە شاری كەلار و ئەنجامدانی ماراسۆن و پیشاندانی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر شاری كەلار و ژمارەیەك چالاكیی دیكە".

 

كەلار ناوەندی كارگێڕیی ئیدارەی گەرمیانە، بە دووری 140 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، 200 ـ 360 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ژمارەی دانیشتووانەكەی بەپێی فۆرمی خۆراك زیاتر لە 265 هەزار كەسە، لە 28/2/1970 و لە سەردەمی ئەحمەد حەسەن ئەلبەكر، سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی عێراق كراوە بە قەزا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending