هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرلینالە لە باشترین ساڵی خۆیدا ورچە زێڕ و زیوینەکانی دابەشکرد

بەرلینالە لە باشترین ساڵی خۆیدا ورچە زێڕ و زیوینەکانی دابەشکرد
بەرلینالە لە باشترین ساڵی خۆیدا ورچە زێڕ و زیوینەکانی دابەشکرد

2024-02-26 11:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاش تێپەڕینی 10 رۆژ بەسەر چالاکییەکانی فیلم فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرلین، دوێنێ یەکشەممە، رێکەوتی 26ی شوبات، کۆتایی بە مەراسیمەکە هات و چەندین کەسایەتیی و بەرهەمی سینەمایی، ستایشکران و بوون بە براوەی خەڵات. رێکەوتی 15ی شوبات، بە ئەنجامدانی رێورەسمی رۆیشتن بەسەر فەرشی سوور، بە بەشداریی دەیان فیلمی سینەمایی و سەربەخۆ، چالاکیی هەمەچەشنی گفتوگۆ و پانێڵ، فیلم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەرلین، ناسراو بە بەرلینالە، دەستیپێکرد، لەچوارچێوەی 74هەمین خولی خۆیدا، سەدان فیلمی نوێ، کە بەشێکیان دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی ساڵی رابردو بوون، نمایشکران، لە سەرانسەری جیهانەوە، ئەکتەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و هەوادارانی سینەما روویان لە شاری بەرلین کرد و ئەڵمانیا بۆ ماوەی 10 رۆژ، بوو بە بنکەیەکی