ئەمڕۆ شاندی حكوومەت ئەنجامی سەردانەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە غدا رایگەیاند، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی بەغدا هێنا و ئەمڕۆ ئەنجامی سەردانەكە پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و دوای تاووتوێكردن، وەڵامی بەغدا دەدەنەوە.
بەختیار حاجی، ئەندامی شاند و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ بەغدا هێنا، كە سێ رۆژ لە بەغدا بوون و لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆبوونەوە و دواتریش گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
حاجی گوتیشی: "ئەمڕۆ شاندی حكوومەت ئەنجامی سەردانەكەیان پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن، كە بڕیارە كۆببنەوە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكان دەكەن و وەڵامی بەغدا دەدەنەوە، بۆیە جارێ ناتوانین هیچ بڵێین تا لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و دواتریش ئەوان خۆیان وەڵامی بەغدا دەدەنەوە".
بڵند ئیبراهیم