هەواڵی کوردستان ئێستا

وێنە.. زانکۆی سۆران سێیەمین پێشانگەی کتێبی کردەوە

وێنە.. زانکۆی سۆران سێیەمین پێشانگەی کتێبی کردەوە
وێنە.. زانکۆی سۆران سێیەمین پێشانگەی کتێبی کردەوە

2024-03-03 19:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سێیەمین پێشانگەی کتێبی زانکۆی سۆران، بە بەشداری زیاتر لە 20 ناوەندی چاپ و پەخش و کتێبخانە، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی زانکۆکە و هاونیشاتیمانیانی سۆران کرایەوە. بە بەشداری سێ هەزار ناونیشانی جیاواز و زیاتر لە 20 ناوەندی چاپ و پەخش، سێیەمین پێشانگەی کتێبی زانکۆی سۆران کرایەوە، زۆرینەی کتێبەکان داشکانی %30 بۆ %50ـیان بۆ کراوە. ڕێبەر عەبدولغەفار، بەرپرسی ڕاگەیاندی زانکۆی سۆران، بە کەناڵ 8ـی گوت، "ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشانگەیە، کەمکردنەوەی کاریگەریی تەکنەلۆجیایە لەسەر قوتابییان و گەنجانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئاشناکردنەوەیانە بەکتێب". پێشانگەکە رۆژانە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکو 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، جگە لە قوتابییان، هاونیشتیمانیانی سۆرانیش دەتوانن سەردانی پێشانگەکە بکەن. بەشێک