هەواڵی کوردستان ئێستا

وێنە.. گەنجانی عێراق کولتووری مانەوەی بیابان زیندوودەکەنەوە

وێنە.. گەنجانی عێراق کولتووری مانەوەی بیابان زیندوودەکەنەوە
وێنە.. گەنجانی عێراق کولتووری مانەوەی بیابان زیندوودەکەنەوە

2024-03-04 00:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە بیابانی سەماوە لە باشوری عێراق، ژمارەیەک لە گەنجانی بەغدادی پایتەخت و بەسرە، کۆبوونەتەوە و سەرقاڵی رێکخستنی شەومانەوەیەکن لە هەناوی بیاباندا. موراد حەسەن، یەکێکە لە گەنجە بەشداربووەکان و ئەندازیارە، جەخت لە ئارامبوونەوەی دەروون دەکات لە مانەوەی بیاباندا، هاوتای هاوڕێکانی، چێژێکی گەورە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان دەبینێت لەم بیابانەدا، ئازادانە بەناو لمی بیاباندا لێدەخوڕن و تواناکانیان دەردەخەن، لەگەڵ دۆزینەوەی باشترین شوێندا، خێمەکانیان هەڵدەدەن و ئامادەکاریی بۆ خوانی ئێوارە دەکەن. لە ساڵانی رابردوودا، تەنها کامپەر و شاخەوانە لێهاتووەکان خولیای مانەوە و کامپینگیان لە هەناوی بیاباندا هەبووە، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی سۆشیاڵمیدیا و بەکارهێنانی بەردەوامدا، گەشتیاری زیاتر روو لە بیابانەکانی عێراق دەکەن و کولتووری مانەوە