هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان: دیموكراسی لە عێراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایە

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان: دیموكراسی لە عێراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایە
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان: دیموكراسی لە عێراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایە

2024-03-04 19:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاند، ئه‌و دیموكراسییه‌ت و فیدراڵیزمه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ریان رێككه‌وتوون و له‌ ده‌ستووری عێراقی نوێدا چه‌سپیوون، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایە. مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ په‌یامێكی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 33مین ساڵیادى‌ راپه‌ڕینەوە پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، هه‌لومه‌رجی سیاسیی عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، ئه‌و دیموكراسییه‌ت و فیدراڵیزمه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ریان رێككه‌وتوون و له‌ ده‌ستووری عێراقی نوێدا چه‌سپیوون، ده‌ستوورێك كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری هاووڵاتیان په‌سه‌ندیان كردووه‌، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌دان. پارتی‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م یاده‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانین كه‌ پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌