گۆڕان: هەرێمی کوردستان باجی حوکمڕانیی خراپ و پەرتەوازەیی سیاسی دەدات
2024-03-05 11:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
بزووتنەوەی گۆڕان لەیادی 33 ساڵەی راپەڕینی هاونیشتمانییانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە هەمووکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ ئاڵنگاری، قەیران، خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و مووچەخۆران تێدەپەڕێت. دەقی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان: ئەمڕۆ، لە هەلومەرجێکی دژواری سیاسیی و ئابوری و دامەزراوەییدا؛ هەرێمی کوردستان یادی (33)هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دەکاتەوە، ڕاپەڕینێک وەک ڕەتکردنەوەیەکی گشتی لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە چەخماخەی سەند و بە ماوەیەکی کەم هەمو ناوچەکان لە دەستی ڕژێمی بەعس ئازادکران و، لەدوا وێستگەشدا لە شاری کەرکوک تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا. ئەم ڕوداوە مێژوییە پڕ بایەخە، لە کاتێکدا بەبیر دەهێنینەوە، هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ