هەواڵی کوردستان ئێستا

وێنە.. چیرۆکی پاسەوانی کلیلی مۆزەخانە هونەرییەکانی ڤاتیکان

وێنە.. چیرۆکی پاسەوانی کلیلی مۆزەخانە هونەرییەکانی ڤاتیکان
وێنە.. چیرۆکی پاسەوانی کلیلی مۆزەخانە هونەرییەکانی ڤاتیکان

2024-03-06 10:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

جیانی کرێیا، یەکێکە لە دیارترین دەرگاوان و خەزنەدارەکانی ڤاتیکان، بەیانیان، پێش هەڵهاتنی خۆر، ئامادەکاریی دەکات بۆ کردنەوەی دەرگای مۆزەخانە و شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکە و سەدان کلیلی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ کردنەوەیان. مۆزەخانە و پێشانگەکانی ڤاتیکان، پڕن لە شاکاری هونەریی، لە دیارترین ئەو کارانەش لەسەر دەستی هونەرمەندە مەزنەکان دروستکراوەن، لەوانە رافایەل، لیۆناردۆ دا ڤینچی و کاراڤاجیۆ، جیانۆ کرێیا، پاسەوانی کلیل و دەرگاوانێیک دیاری ناوچەکەیە، ئەرکی رۆژانەی، سەرپەرشتیکردنی داخستنی دەرگای ئەم مۆزەخانانەیە لە شەودا، بەیانیانیش زوو بە راڕەو و داڵانە تاریکەکاندا تێدەپەڕێت و دەرگای زۆرینەیان دەکاتەوە. مۆزەخانە و دەرگای شوێنە گشتییەکانی ڤاتیکان، تەنها بە فەرمان و هەوڵی کرێیا دەکرێنەوە، وەکو خۆی ئاماژەی پێدەدات،