مووچەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دابەشنەکرا
2024-03-07 12:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
سەرچاوەیەک لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە کەناڵ8ی راگەیاند، مووچەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دابەشنەکرا. بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە لیوا هاوبەشەکانەوە بە کەناڵ8ی راگەیاند، مووچەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دابەشنەکرا. گوتیشی، "بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزیرەکەیەوە بووە."