هەواڵی کوردستان ئێستا

قەڵای کەرکوک.. شوێنەوارێکی گرنگ کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە

قەڵای کەرکوک.. شوێنەوارێکی گرنگ کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
قەڵای کەرکوک.. شوێنەوارێکی گرنگ کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە

2024-03-07 22:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8


قەڵای کەرکوک، بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری کەرکوک دادەنرێت، کە وێرای ئەوەی چەندین شوێن و پاشماوەی مێژوویی تێدایە، بەڵام تاڕاددەیەک پشتگوێ خراوە و بەشێکی زۆری شوێنەوارەکانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون دەچن. قەڵای کەرکوک، دەکەوێتە سەر گردێکی بەرزی ناوەندی شاری کەرکوک و کۆنترین بەشی شارەکەیە، بە وتەی مێژوونووسان قەڵاکە لە ساڵی 850 پێش زایین لەلایەن ئاشوورییەکانەوە بەشێوەیەکی هێلکەیی دروست کراوە، ژمارەیەکی زۆر لەشوێنی مێژوویی لەخۆدەگرێت، لەوانەش، 54 خانووی مێژوویی ، پێنج مزگەوت، گومەزی سەوز، لەگەڵ یەکێک لە کۆنترین کڵێساکانی عێراق، هەروەها گۆڕی نەبی دانیاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەمانشدا، ، قەیسەریی قەڵا بەشی دەرەوەی پێکدەهێنێت، شورای قوڕین و شورای ئاشووریش لە