English | عربي

بەوێنە.. ئەمڕۆ 49هەمین ساڵیادی بە قەزابوونی كەلارە


بەوێنە.. ئەمڕۆ 49هەمین ساڵیادی بە قەزابوونی كەلارە

2019/02/28 | 09:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 49 ساڵ بەسەر بڕیاری بە قەزابوونی شاری كەلاردا تێپەڕ دەبێت، كە لەلایەن ئەحمەد حەسەن ئەلبەكر سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی عێراق و بەپێی مەرسومێكی كۆماری بڕیاری لێدرا.

 

بڕیار محەمەد، گوتەبێژی چوارەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی كەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ 28/2/2019 لە بیرەوەری 49هەمین ساڵیادی بە قەزابوونی شاری كەلاردا، ژمارەیەك چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەرێن كە بریتی لە ئەنجامدانی ماراسۆنێكی وەرزشی و بمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری و پێشكەشكردنی ژمارەیەك گۆرانی و نەوای دەف و ژمارەیەك چالاكیی هونەریی دیكە و ڕەنگكردنی دار لە پاركی مەشخەڵی شاری كەلار".

 

ئاژانسی (باسنیوز) لە ساڵیادی بە قەزابوونی شارەكەدا، ژمارەیەك وێنەی كۆن و نوێی شارەكە بڵاو دەكاتەوە.

 

كەلار ناوەندی كارگێڕی ئیدارەی گەرمیانە، بە دووریی 140 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، 200 ـ 360 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 265 هەزار كەسە، لە 28/2/1970 و لە سەردەمی ئەحمەد حەسەن ئەلبەكر، سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی عێراقدا كراوەتە قەزا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending