هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنج کتێبی زێڕین.. دەیسەلمێنن ژنان توانای گۆڕینی تێڕووانینی جیهانیان هەیە

پێنج کتێبی زێڕین.. دەیسەلمێنن ژنان توانای گۆڕینی تێڕووانینی جیهانیان هەیە
پێنج کتێبی زێڕین.. دەیسەلمێنن ژنان توانای گۆڕینی تێڕووانینی جیهانیان هەیە

2024-03-08 13:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە ئاستی جیهانییدا، زۆرن ئەو ژنانەی، کە توانیویانە بە بواری جیاواز، کاریگەریی لەسەر جیهان دروستبکەن و رێچکەی بەشێک لە رەوت و بوارەکان بگۆڕن، لە ئاستی ئەدەبیاتدا، خانمان رۆڵی کاریگەریان هەیە، بەدیاریکراوییش لە قۆناغە هاوچەرخەکان و پاش بەرەوپێشچوونی پیشەسازیی، ژنان دەبن بە قەڵەمێکی زێڕین لە گێڕانەوەی رووداو و بەسەرهاتەکانی جیهان لە دیدگەی تایبەتیی خۆیانەوە، بەشێک لە خانمە نووسەرەکانی ئەم چەند سەدەیە، توانیویانە بە گوزارشتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان، سەرنجێکی گەورە لەخۆیان کۆبکەنەوە و بیسەلمێنن کە ژنان، توانای ئەنجامدانی گۆڕانکاریی و دروستکردنی کاریگەریی گەورەیان هەیە لە ئاستی جیهانییدا، لێرەدا، جەخت لە پێنج دیارترین بەرهەمی ئەو خانمە نووسەرانە دەکەینەوە، کە توانیویانە لەڕێگەی هزر و