هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆزا پارکس.. گۆڕانی مێژوو بە دەستی خانمێکی بوێر

رۆزا پارکس.. گۆڕانی مێژوو بە دەستی خانمێکی بوێر
رۆزا پارکس.. گۆڕانی مێژوو بە دەستی خانمێکی بوێر

2024-03-08 14:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە هەناوی کولتوورێکی نێرسالارانەی رەگەزپەرستدا، دەنگی خانمێکی بوێر، بەرزدەبێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەر کولتووری مامەڵەکردن لەگەڵ رەشپێست و ژناندا دێنێت، رۆزا پارکس، یەکێکە لە دیارترین ئەو خانمە چالاکوان و کەسایەتییە کاریگەرانەی، لە سەدەی رابردوو، هۆکاری ریفۆرم و گۆڕانکاریی بوون لە ئاستی کولتوور، کۆمەڵگە، سیاسەت و یاسای ئەمریکا. رۆزا پارکس، ساڵی 1913 لە ویلایەتی ئالەبامای ئەمریکا لەدایکبووە، بە هاوکاریی خێزان و هاوسەرەکەی، قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنی بڕیوە و یەکێک بووە لەو خانمانەی لە چوارچێوەی سیستمێکی رەگەزپەرستانەدا، برەوی بە توانا و خوێندەوارییەکەی داوە، ساڵی 1932، لە تەمەنی 19 ساڵییدا، هاوسەرگیریی لەگەڵ رەیمند پارکس دەکات، کە هاوکارێکی گەورەی بووە لە تەواوکردنی خوێندن و بەشداریکردنی لە