فراکسیۆنی پارتی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: خه‌ڵک تێریخوارد پێویسته ڕاست بێژبین
هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی راگەیاندراوێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەداتەوە و بە نالۆژیکی و بێ بنەما لەقەڵەمی دەدات.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:
ڕاگه‌ینراوێک له فراکسیۆن پارتیه‌وه...
پێویسته فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرا بکات.
له ڕاگهیەنراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له داهاته نادیار و شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات.
ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چیه، بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ڕاستیه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی ڕاستیه‌کان به‌لا ڕێدا ببات.
خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه و پێویسته ڕاست بێژ و ڕاشکاوبین له‌گه‌ڵیان.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢٣