هەواڵی کوردستان ئێستا

سودانی: رێککەوتنى ستراتیژى نێوان بەغداد و واشنتن پەیوەستنییە بە کشاوەى هێزەکانى ئەمریکا

سودانی: رێککەوتنى ستراتیژى نێوان بەغداد و واشنتن پەیوەستنییە بە کشاوەى هێزەکانى ئەمریکا
سودانی: رێککەوتنى ستراتیژى نێوان بەغداد و واشنتن پەیوەستنییە بە کشاوەى هێزەکانى ئەمریکا

2024-03-11 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، رێککەوتنى ستراتیجیى نێوان بەغداد و واشنتن، پەیوەست نییە بە کشاوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتڕاستیکردەوە وڵاتەکەى پێویستی بە ئامادەبوونی سەربازی بیانیی 86 وڵات نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، بە مانای کۆتاییهاتنی رێککەوتنی ستراتیجى نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بەشێوەیەکی سەربازی ئەنجامدەدرێن، بەبێ دەستوەردانی سیاسەت و پیشەیی و پشتبەستن بە سێ هەلومەرج، لەوانە هەڵسەنگاندن بۆ هەڕەشەکانی داعش، بارودۆخی ئۆپەراسیۆنەکان و هەڵسەنگاندنى توانای هێزە عێراقییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان. سودانى گوتى، عێراق کار بۆ دانانی خشتەی کشانەوەی ئەمریکا دەکات پاش ئەوەی هەموو ئەم هەڵسەنگاندنانە لەبەرچاو دەگیرێت.