هەواڵی کوردستان ئێستا

کەرکوک.. لە شوێنکارێکدا ژنان پیشەی فەرشچنین بەزیندوێتی دەهێڵنەوە

کەرکوک.. لە شوێنکارێکدا ژنان پیشەی فەرشچنین بەزیندوێتی دەهێڵنەوە
کەرکوک.. لە شوێنکارێکدا ژنان پیشەی فەرشچنین بەزیندوێتی دەهێڵنەوە

2024-03-12 18:00:24 - سەرچاوە: کەناڵ8


لە شوێنکارێکی چنینی فەرشدا لە شاری کەرکوک، کۆمەڵێک ژن هەوڵدەدەن کولتوورێکی کۆنی شارەکە بە زیندوێتی بهێڵنەوە لەڕێگەی ئەو فەرشانەی بە دەست دەیانچنن، هەروەها وێنەی شوێنە مێژووییەکانی شارەکەی لەسەری دەنەخشێنن. لەبارەی ئەم پێشەیەوە کە تەنها لەم شوێنکارەدا لە شاری کەرکوک ماوەتەوە، موهەنەد غالب بەڕێوەبەری شوێنکارەکە گوتی، "فەرشچنین بە یەکێک لە گرنگترین ئەو کارانە دادەنرێت کە رەنگدانەیەوەیەکن بۆ کولتوور و دابونەریتی کۆنی کەرکوک". لەم شوێنکارەدا، کە تاکە شوێنە لە شارەکەدا مابێتەوە بۆ دروستکردنی فەرشی دەستکرد، لە ساڵی 1993ـەوە کراوەتەوە، ئێستا 23 ژن کاری تێدا دەکەن، لەپێناو بەدەستهێنانی داهاتێک بۆخۆیان، زیندووهێشتنەوەی کولتووری چنینی فەرش لە شارەکەدا. ژنانی ئەم شوێنکارە تەواویی فەرشەکان بە دەست