هەواڵی کوردستان ئێستا

وێنە.. سابیئەی مەندائییەکانی بەغداد ئاهەنگ بە جەژنی برۆنایا دەگێڕن

وێنە.. سابیئەی مەندائییەکانی بەغداد ئاهەنگ بە جەژنی برۆنایا دەگێڕن
وێنە.. سابیئەی مەندائییەکانی بەغداد ئاهەنگ بە جەژنی برۆنایا دەگێڕن

2024-03-13 18:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

سابیئەییەکان خۆیان بە رەگوریشەی یەکتا پەرستی دادەنێن، ئادەم یەکەم پێغەمبەریانە، دوای ئەوە شیت پێغەمبەری کوڕی دێت، کە پێگەیەکی گەورەی هەیە لەلای پەیڕەوانی ئەو مەزهەبە، کۆمەڵێک دابونەریتی تایبەت بەخۆیان هەیە، کە بەشێکی زۆریان بە نهێنی هێشتووەتەوە و لەگەڵ کەسانی دەرەوەی مەزهەبی خۆیاندا هاوبەشی ناکەن. سابیئە مەندائی مەزهەبەکان لە عێراق و کوردستان و هەموو جیهاندا، ئاهەنگ بە جەژنی ئافراندن برۆنایا دەگێڕن، کە گرنگترین جەژنی مەندائییەکانە و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت. بەم بۆنەیەشەوە، مەندائییە مەزهەبەکان، چەندین رێورەسم لە کەنار رووباری دیجلەدا بەجێدەگەیەنن، نوێژی بەیانی دەکەن، مەعمودییەت لە ئاودا ئەنجام دەدەن، قوربانی سەردەبڕن و هاوکاریی کەمدەرامەتەکان دەکەن. نیشتمانی سابیئە مەندائییەکان، عێراق یان میزۆپۆتامیایە، لەناو