هەواڵی کوردستان ئێستا

جولەمێرگ.. گەنجێک لە زگماکییەوە هەردوو دەستی نییە و وانەی وێنەکێشان دەڵێتەوە

جولەمێرگ.. گەنجێک لە زگماکییەوە هەردوو دەستی نییە و وانەی وێنەکێشان دەڵێتەوە
جولەمێرگ.. گەنجێک لە زگماکییەوە هەردوو دەستی نییە و وانەی وێنەکێشان دەڵێتەوە

2024-03-13 19:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

محەمەد ئالکان، مامۆستای هونەری وێنەکێشانە لە جولەمێرگی باکووری کوردستان، وێرای ئەوەی لە زگماکییەوە هەردوو دەستی نیە، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی خەونەکەی بۆ وتنەوەی وانەی هونەری وێنەکێشان، تەنانەت بووەتە ئیلهامبەخش بۆ قوتابییەکانی. ئالکانی تەمەن 27 ساڵ کە بەبێ دەست لە قەرس لەدایکبووە، لە تەمەنێکی منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە، لەسەرەتادا خۆی لە ماڵەوە و قوتابخانە وێنەی کێشاوە، دواتر بەهاوکاری مامۆستایەکی وێنەکێشانیی لە پۆلی شەشدا تواناکانی باشتر کردوە. وێڕای ئەوەی بەهۆی کەمئەندامییەکەیەوە تووشی ئاستەنگییەکی زۆر بووە، بەڵام هەرگیز وازی لە وێنەکێشان نەهێناوە، قوتابخانەی قەرس گۆلمت ئایتیمزی بۆ هونەرەجوانەکان تەواوکردوە، دواتر چووەتە بەشی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی دوکوز