هەواڵی کوردستان ئێستا

سودانی: مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە

سودانی: مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە
سودانی: مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە

2024-03-16 12:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا دەڵێت: "بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانیانی دەکەینەوە". سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوێتی: "ئەم تاوانە بۆ نەوەکانمان دڕندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و تاوانەکانی بەرامبەر بە گەلی کورد و تەواوی گەلی عێراق دووپاتدەکاتەوە". سودانی ئەوەی نووسیوە "ئەم مەرگەساتە لە دڵماندا دەمێنێتەوە، هانماندەدات زیاتر بکەین بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیمان". هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلەکەمان کە تووشی نادادپەروەری هاتووە.