هەواڵی کوردستان ئێستا

لیڤەرپووڵ لە خەونی بەدەستهێنانی چوار ناسناوه‌

لیڤەرپووڵ لە خەونی بەدەستهێنانی چوار ناسناوه‌
لیڤەرپووڵ لە خەونی بەدەستهێنانی چوار ناسناوه‌

2024-03-17 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

مانچێستەر یونایتد هەوڵدەدات سوود لە فاکتەری یاریگە وەربگرێت، تاوەکو لیڤەرپووڵ بێبەش بکات لە خەونی بەدەستهێنانی چوار ناسناوی ئەم وەرزە لەگەڵ یۆرگن کلۆپ، کاتێک لە ئۆڵدترافۆرد، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕوودەبنەوە. لیڤەرپووڵ لەم وەرزەدا لەسەر حیسابی چێڵسی جامی کاراباوی بەدەستهێنا، لە جەمسەرێکی دیکەوە لەگەڵ ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی شەڕ دەکات بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پرێمەرلیگ، هەروەها گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ و لە داهاتوودا ڕووبەڕووی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبێتەوە. بە پێچەوانەی لیڤەرپووڵەوەکە لە زیاتر لە بەرەیەکدا کێبڕکێ دەکات، یونایتدی تین هاگ دوای شکستهێنانیان لە کاراباو کەپ و دەرچوونیان بە دەستی بەتاڵ لە چامپیۆنزلیگ و لەدەستدانی خەونی پرێمەرلیگ، جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا تاکە