هەواڵی کوردستان ئێستا

گۆرانیبێژێکی راپی ئەمریکی دەبێت بە موسوڵمان

گۆرانیبێژێکی راپی ئەمریکی دەبێت بە موسوڵمان
گۆرانیبێژێکی راپی ئەمریکی دەبێت بە موسوڵمان

2024-03-17 17:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا، لیڵ جۆن، گۆرانیبێژی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کالیفۆرنیادا بووە بە موسوڵمان. بەر لە بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی، جۆن چووەتە مزگەوتی "الملك فهد" لە شاری لوس ئانجلوسی کالیفۆرنیا، رایگەیاندوە کە بووە بە موسوڵمان، تەنانەت، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوییکردووەتەوە، دەرکەوتووە کە شەهادەت بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەهێنێت. ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 1972 لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە، ناوی راستەقینەی جۆناسان ئێچ سمیسە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی بواری موزیکی هیپ هۆپ، لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەریخستووە کە  ئەو پایەیەکی سەرەکییە لە بواری گۆرانی ڕاپدا، تەنانەت بووە بە باڵیۆزی براندە