هەواڵی کوردستان ئێستا

تورکیا.. لە مۆزەخانەیەکدا فەرشێک نمایشدەکرێت کە تەمەنی هەزار ساڵە

تورکیا.. لە مۆزەخانەیەکدا فەرشێک نمایشدەکرێت کە تەمەنی هەزار ساڵە
تورکیا.. لە مۆزەخانەیەکدا فەرشێک نمایشدەکرێت کە تەمەنی هەزار ساڵە

2024-03-18 19:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە مۆزەخانەی کۆنگرەی ئەتاتورک لە ویلایەتی سیواسی ناوەندی تورکیادا، فەرشێکی مێژوویی نمایشدەکرێت کە 1000 ساڵ بەر لە ئێستا و لە سەردەمی دەوڵەتی سەلجوقیدا چنراوە. لەو مۆزەخانەیەدا بەشێکی تایبەت بۆ نمایشی فەرش دابینکراوە، 62 فەرشی مێژوویی لەخۆدەگرێت، کە سەرنجی میوانانی مۆزەخانەکە رادەکێشێت. ئێلکەر دۆجی، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە گوتوویەتی، فەرشی سیواس بەدرێژایی مێژوو بەوە ناسراوە کە لە باشترین جۆرەکانی فەرشی چنراوی تورکیایە، چنینی فەرشی سیواس تاوەکو ئێستا دەگمەنە، مۆزەخانەکەش ئێستا فەرشێکی سەلجوقی لەخۆدەگرێت، کە تەمەنی نزیکی هەزار ساڵ دەبێت و لە بەشی تایبەت بە فەرشەکان لە مۆزەخانەکە نماێشدەکرێت. ئەوەشی روونکردووەتەوە، شێوە و نەخشەکانی سەر فەرشەکە، ئاماژەن بۆ عەرشی سوڵتان یان یەکێک لە کەسایەتییە