قادر دیلان پێشڕەوی نوێگەریی لە موزیکی کوردی‌دا
2024-03-18 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئەمڕۆ 25 ساڵ بەسەر ژیانئاوایی هونەرمەندی موزیکژەن، موزیکدانەر و گۆرانیبێژ قادر دیلان تێدەپەڕێت، ئەو بە دیارترین پێشڕەوی نوێگەری لە موزیک و گۆرانی کوردی‌دا دادەنرێت، کە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە رێکەوتی 18ی ئاداری 1999، بە نەخۆشی کۆچی‌دوایی کردووە. قادر دیلان کێیە؟ قادر دیلان، یه‌كێكه لهموزیكژهنه ههرهدیارهكانى کورد لە سه‌ده‌ى رابردوودا، گه‌رچى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى تیایدا ژیاوە، سه‌رده‌مێكى ناهه‌موارى گه‌لى كورد بووه، بەڵام توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى باش، موزیكى كوردى ئاوێته‌ى فۆڕمه موزیكییه باوه جیهانیه‌كانى ئه‌و سهردهمهبكات و ده‌ستى داهێنه‌رانه‌ى هه‌بێت، له بناغهدانانێكى زانستییانه بۆ موزیكى هاوچه‌رخى كوردی. قادر دیلان، ناوى ته‌واوى قادر، كوڕى مه‌لا ئه‌حمه‌د دیلان، كوڕى مه‌لا قادرى شهوخوێنه، رێکەوتی 24ی