هەواڵی کوردستان ئێستا

چەک بێری.. پێشەنگی موزیکی رۆک ئاند رۆڵ

چەک بێری.. پێشەنگی موزیکی رۆک ئاند رۆڵ
چەک بێری.. پێشەنگی موزیکی رۆک ئاند رۆڵ

2024-03-19 00:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە 18ی ئازاری 2017، چەک بێری، پێشەنگی موزیکی رۆک ئاند رۆڵ لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، کە رۆڵی هەبووە لە دروستکردنی کاریگەریی لەسەر ئەو جۆرە موزیکە و بەرەوپێشبردنی. چەک بێری، ناوی چارڵز ئاندرسن بێرییە، لە 18ی ئۆکتۆبەری 1926 لە سانت لویس لە میسۆری لەدایکبووە، لەرێگەی باوکی و کڵێساوە بەر موزیک کەوتووە. یەکەم نمایشی موزیکی لە قوتابخانەی دوانەوەندی بووە، لەوێ گۆرانییەکی بەناوی "Confessin ‘the Blues" جای ماکشانی گوتووە، کە بەدڵی گوێگران بووە، دوای ئەمە بڕیاریداوە کە بەردەوام بێت لەکارکردن لەسەر ستەیج. دوای ئەوە بێری وانەی گیتاری وەرگرتووە و شێوازێکی موزیکژەنینی دروستکردووە کە تاڕاددەیەک لەو کاتەدا دەگمەن