هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرەنسا میوانداریی ئەڵمانیاو چیلى ده‌كات

فەرەنسا میوانداریی ئەڵمانیاو چیلى ده‌كات
فەرەنسا میوانداریی ئەڵمانیاو چیلى ده‌كات

2024-03-20 10:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەڵبژاردەی فەرەنسا دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوە دۆستانەکانی ئەنجامدا، زۆرینەی ئەستێرەکانیش، بە کیلیان ئێمباپێ و ئەدریان رابیۆ-وە وەڵامی داواکاریی دیدیێ دیشامپی راهێنەریان دایەو ە و لە یەکەی مەشقوراهێنانەکان ئامادەبوون. فەرەنسییەکان لە هەفتەی داهاتوو دوو رووبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدەن، لە رێکەوتی 23ی ئەم مانگە لە یاریگەی خۆیاندا میوانداریی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکەن، لە 26ی هەمان مانگ رووبەرووی چیلی دەبنەوە. یارییەکانی فەرەنسا دوایین تاقیکردنەوەی تواناکانی یاریزانانە، بەر لەوەی بەشداریی لە پاڵەوانییەتی یورۆی 2024دا بکەن، لە مانگی حوزەیرانی 2024 کە بڕیارە ئەوڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامبدرێت.