هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

2024-03-21 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

رۆژی ھەینی داهاتوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەھێنێت کە ھەریەک لە عەرەبستانى سعودیە و میسرى گرتەوە. ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە و میسر و وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە شارەکانی جەددە و قاھیرە، رۆژی ھەینی سەردانی ئیسرائیل دەکات. ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن لە تەلئەڤیڤ، ئازادکردنی سەرجەم بەدیلگیراوەکان لە کەرتی غەززە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیل تاوتوێدەکات. ماتیۆ میلەر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لەگفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل تایبەتدەبێت بە پێویستیی