هەواڵی کوردستان ئێستا

تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمت دوای 100 ساڵ لە ونبوونی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمت دوای 100 ساڵ لە ونبوونی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمت دوای 100 ساڵ لە ونبوونی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

2024-03-21 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ماڵی ئێم کینسکی بۆ زیادکردنی ئاشکرای جیهانی لە ڤییەنا ئاشکرایکردوە، تابلۆیەکی گوستاڤ کلیمتی هونەرمەندی نەمساوی، کە بۆماوەی زیاتر لە سەدەیەک وونببوو، لە زیادکردنێکی ئاشكرادا لە مانگی نیسانی داهاتوودا نمایشدەکرێت. گۆستاڤ کلیمت، لە دیارترین هونەرمەندەکانی بزوتنەوەی جوداخوازی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ڤییەنایە، کلیمت ناوبانگێکی نێودەوڵەتی هەبوو بۆ وێناکردنێکی سۆزدارییانەی مێینە و گرنگیدان بە بابەتی جەستەی ژنان لە کارەکانیدا. لە نێوان کارە بەناوبانگەکانیشیدا، وێنەی ژنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ڤییەنای تێدا بوو، بەتایبەت ئەوانەی کە لە چینی بۆرژوازی و ئەرستۆکراسین. دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک، پسپۆڕان و هونەردۆستان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، چاوەڕوانیی نوێکردنەوەی ئەو شاکارەن کە لە ساڵی 1925 کێشراوە، لەگەڵ ئەو تێڕوانینانەی کە لە