هەواڵی کوردستان ئێستا

کوردستان.. گرنگترین سیمبوولەکانی جەژنی نەورۆز

کوردستان.. گرنگترین سیمبوولەکانی جەژنی نەورۆز
کوردستان.. گرنگترین سیمبوولەکانی جەژنی نەورۆز

2024-03-21 08:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

نەورۆز بە سیمبوولی نەتەوەی کورد دادەنرێت، ئەو رەمزەیە کە کوردان کۆدەکاتەوە و خۆشەویستی خاک و زمان و جلی کوردی لەلای هەموو تاکێکی کورد نوێدەکاتەوە، بەجۆرێک کوردان لە چوارپارچەی کوردستان و هەموو جیهاندا، بەهەمان جلوبەرگەوە و لەسەر هەمان کولتووری کۆن یادی سەری ساڵی کوردی دەکەنەوە. جەژنی نەورۆز چەند سیمبوولێکی دیاری هەیە، کە لە کۆنەوە بەوانە دەناسرێتەوە و هەریەکەیان بەجیا بوون بە رەمزێک بۆ ئەم جەژنەی کوردان، لەوانەش: وەرزی بەهار: هەروەک مەولەوی شاعی دەڵێت (نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن.. یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن) وەرزی بەهار لەلای کوردان یەکەم سیمبوولی نەورۆزە، سەوزبوونی دەشتودەر و جوانی بەهار مژدەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی کوردی پێیە،