هەواڵی کوردستان ئێستا

فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga" بۆیەکەمجار لە فێستیڤاڵی کان نمایشدەکرێت

فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga" بۆیەکەمجار لە فێستیڤاڵی کان نمایشدەکرێت
فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga" بۆیەکەمجار لە فێستیڤاڵی کان نمایشدەکرێت

2024-03-22 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

خولی 77ـەمینی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە 14 بۆ 25ـی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پشتڕاست کراوەتەوە فیلمی Furiosa: A Mad Max Saga لە فێستیڤاڵەکەدا بۆ یەکەم جار نمایش دەکرێت. دەستپێکی فێستیڤاڵی کان، لە شانۆی لی پاڵاس دیس لە شاری کانسی فەرەنسا دەبێت، تا ئێستا تەنها فیلمی Furiosaـی دەرهێنەر "جۆرج میلەر" ئاشکراکراوە کە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکات، فیلمە بەشدارەکانی دیکە تاوەکو ئێستا لەلایەن لیژنەی فێستیڤاڵەکەوە ئاشکرانەکراون. ئەمە لەکاتێکدایە، پرۆسەی پێشکەشکردنی فیلمەکان لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ هەڵبژاردنی فەرمی لە 15ی ئازار بە فەرمی کۆتای هات. فێستیڤاڵی فیلمی کان یەکێکە لە سێ گەورەترین فيستیڤاڵەکانی فیلمی ئەوروپا، لە ساڵی 1964ـەوە دەستیپێکردوە و ساڵانە لە شاری کانی پایتەختی