هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژی جیهانی هونەری بوکەڵە: هەلێک بۆ بیرهێنانەوەی ئەم هونەرە وون بووە

رۆژی جیهانی هونەری بوکەڵە: هەلێک بۆ بیرهێنانەوەی ئەم هونەرە وون بووە
رۆژی جیهانی هونەری بوکەڵە: هەلێک بۆ بیرهێنانەوەی ئەم هونەرە وون بووە

2024-03-22 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

رۆژی 21ـی ئازاری هەموو ساڵێک، ئاهەنگ بە رۆژی جیهانی هونەری بوکەڵە دەگێردرێت، کە جۆرێکە لەو هونەرانەی لە رابردوودا گرنگییەکی زۆری پێدەدرا و بینەرێکی بەرفراوانی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچوون دەچێت. هونەری بوکەڵەی دەستی، بەوە ناسراوە کە بەبێ جیاوازیی تەمەن، چێژ بە هەموو بینەران دەبەخشێت لە هەر تەمەنێکدا بن، نمایشەکانی پێویستی بە هۆڵی گەورە و تێچووی زۆر و ماندووبوون نیە، بەڵکو لە شوێنێکی بچوکدا نمایشدەکرێت و بە ئاسانی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوازرێتەوە. هونەری نامیشی بوکەڵە، نزیکترین کاری هونەرییە لە منداڵانەوە، چونکە تەواویی نمایشەکە بە بوکەڵە دەکرێت، کە ئەمەش یەکێکە لەو یارییانەی کە بزوێنەری