هەواڵی کوردستان ئێستا

لە نزیک کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و قوربانی هەیە

لە نزیک کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و قوربانی هەیە
لە نزیک کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و قوربانی هەیە

2024-03-23 22:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8


بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ هەشت، لە نزیک گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازە، بۆمبێکی سەردەمی داعش، بە دوو منداڵ کە شوانکارە بوون، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکە بەسەختی بریندار بووە. دوای رووداوەکەش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی، هەروەک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بریندارەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی