هەواڵی کوردستان ئێستا

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: ماکرۆن یەکێتی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: ماکرۆن یەکێتی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: ماکرۆن یەکێتی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە

2024-03-24 02:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاش لێدوانەکانی ماکرۆن سەبارەت بە ناردنی سەرباز بۆ ئۆکرانیا، ماتیۆ سالفینی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هێرشیکردەسەر ماکرۆن و رایگەیاند، ئەو بە گوتەکانی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە. لە میانی گردبوونەوەیەکدا کە رۆژی شەممە 23ـی ئازاری 2024 لە رۆما بۆ سەرکردە راستڕەو و ناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، سالڤینی ئاماژەی بەوەکرد پێشنیارەکەی مانگی رابردووی ماکرۆن بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا لەڕادەبەدەر مەترسیدار و زیادەڕەوی بوو. گوتیشی، گوتەکانی ماکرۆن مەترسی دەخاتەسەر کیشوەرەکەمان. لێدوانەکانی ماتیۆ سالفینی لە کاتێکدایە پێشتریش جێگرەکەی سەرۆکی ئیتاڵیا سەرسامبوونی خۆی بە ڤیلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەربڕیبوو. بڕیارە شەش بۆ نۆی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.