English | عربي

بەهۆی مەترسییەکانی داعشەوە ژماره‌یه‌ك گوندى كوردنشینی سنوورى خانه‌قین چۆڵ دەکرێن


بەهۆی مەترسییەکانی داعشەوە ژماره‌یه‌ك گوندى كوردنشینی سنوورى خانه‌قین چۆڵ دەکرێن

2019/03/03 | 23:45

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە به‌ هۆی كرده‌وە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ژماره‌یه‌ك گوندى كوردنشین له‌ سنوورى شاری خانه‌قین چۆڵ كراون.

 

هێرش جه‌بارى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك - گه‌رمیانى پارتی، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دۆخى سه‌نته‌رى شارى خانه‌قین هاوشێوه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى تر خراپه‌ و كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان له‌ شاره‌كه‌ زیادى كردووه‌".

 

ڕاشیگه‌یاند: "له‌ ده‌وروبه‌رى خانه‌قینیش جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش هه‌یه‌ و زۆر جار ئه‌وانیش كرده‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ دانیشتووانى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌یانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لە گونده‌ كوردنشینه‌كان چۆڵ كراون".

 

گوتیشی: "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ حه‌شدى شه‌عبی خانه‌قینی داگیركرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت باره‌گاكانیشمان به‌ شێوه‌ى نایاسایی له‌سه‌ر خۆیانی تاپۆ بكه‌ن له‌و شاره‌".

 

به‌پیێ زانیارییه‌كانى (باسنیوز) ٤٢گوندى كوردنشین و هه‌روه‌ها ١١ گوندى تێكه‌ڵ له‌ كورد و عه‌ره‌ب له‌ سنوورى خانه‌قین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى دیكه‌ گوندى عه‌ره‌بنیشن هه‌یه‌، به‌شێك له‌ گونده‌ كوردنشینه‌كان به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ ، ماڵەکانیان چۆڵ كردووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending