هەواڵی کوردستان ئێستا

چی لەبارەی پێنجشەممەی نهێنییەکانەوە دەزانیت؟

چی لەبارەی پێنجشەممەی نهێنییەکانەوە دەزانیت؟
چی لەبارەی پێنجشەممەی نهێنییەکانەوە دەزانیت؟

2024-03-28 22:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پێنجشەممەی نهێنییەکان، جەژنێکی مەسیحییە، کە بە پێنجشەممەی پەیمان، پێنجشەممەی پیرۆز و پێنجشەممەی نهێنییەکان دەناسرێت، بە رۆژێکی پیرۆزی پێش جەژنی قیامە دادەنرێت. ئەم رۆژە یادکردنەوەیەکە بۆ کۆتا ژەمی ئێوارەی عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی (بەپێی ئینجیلی کنسی)، ئەو رۆژەیە کە عیسا قاچی قوتابییەکانی شۆردووە، داوایلێکردوون یەکتریان خۆشبوێت بەهەمان شێوەی کە ئەو خۆشیویستوون و وەسیەتی بۆ بەجێهێشتوون، پاشان رادەستی یەهودییەکان کراوە. بەپێی ئینجل، لە شەوی پێنجشەممەی نهێنییەکاندا، کە کۆتا ژەمی ئێوارەی عیسا بووە لەگەڵ قوتابییەکانی، پاش خیانەتی یەهوزا عیسا گیراوە، دراوەتە دەست یەهودییەکان و دادگایی کراوە. پێنجشەممەی نهێنییەکان رۆژی پێنجەمە لە هەفتەی ئازار، کە پێش ئەو چوارشەممەی پیرۆز و دوای ئەو هەینی گەورە دێت.