هەواڵی کوردستان ئێستا

لەکۆتاییدا ئۆپنهایمەر سنوری ژاپۆنی بڕی

لەکۆتاییدا ئۆپنهایمەر سنوری ژاپۆنی بڕی
لەکۆتاییدا ئۆپنهایمەر سنوری ژاپۆنی بڕی

2024-03-29 09:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە کۆتاییدا فیلمی "ئۆپنهایمەر"ـی براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم، لە ژاپۆن نمایشدەکرێت، ئەو فیلمەی باس لە چیرۆکی دروستکەری بۆمبی ئەتۆمی دەکات، لەکاتێکدا پرسێکی هەستیار و سۆزدارییە لەلای ژاپۆنییەکان. فیلمی ئەمریکی "ئۆپنهایمەر" کە سەرکەوتنێکی گەورەی لەسەر شاشەکانی ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان بەدەستهێنا، پاش نمایشکردنی لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوودا، بە هاوشان لەگەڵ نمایشکردنی فیلمی "باڕبی"ـدا بەیەکەوە دیاردەی "باڕبنهایمەر"ـیان پێکهێنا و بوون بە دووان لە پڕ بینەرترین فیلمەکان. لەپاش ئەمریکاش، ئەم دوو فیلمە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکران، بەڵام لەکاتێکدا کە فیلمی "باڕبی" گەیشتە سینەماکانی ژاپۆن، فیلمی "ئۆپنهایمەر" بۆماوەی چەند مانگێکی زۆر لە هیچ سینەمایەکی ئەو وڵاتەدا نەبینرا. وێڕای ئەوەی