هەواڵی کوردستان ئێستا

هەینی پیرۆز.. یەکێک لە دیارترین ئاهەنگەکانی مەسیحییەکان

هەینی پیرۆز.. یەکێک لە دیارترین ئاهەنگەکانی مەسیحییەکان
هەینی پیرۆز.. یەکێک لە دیارترین ئاهەنگەکانی مەسیحییەکان

2024-03-29 12:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

هەینی پیرۆز یان هەینی ئازار و خەم، ئەو جەژنەیە کە باوەڕدارانی کریستییانەکان تێیدا خەمبار دەبن، ئاهەنگێکی ئاینی دیاری مەسیحییەکان و پشوویەکی فەرمییە لە زۆرینەی وڵاتاندا، لەم رۆژەدا یادی لەخاچدانی عیسا دەکرێتەوە، بە بەشێک لە ئاهەنگەکانی جەژنی قیامە دادەنرێت. بەگوێرەی بیر و باوەڕی مەسیحییەکان لەم رۆژەدا عیسا کوڕی مەریەم لە ئۆرشەلیم لە خاچ دراوە، هەر بۆیە ئۆرشەلیم جگە لەوەی لای مسوڵمانەکان پیرۆزە لای کریستیانەکانیش پیرۆزی و گرنگی خۆی هەیە. لەم رۆژەدا هەموو کریستیانەکانی جیهان کە ژمارەیان لە دوو ملیار کەس زیاترە یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە، بنەمای یادەکە دەگەرێتەوە بۆ دەقی ئینجیلی یوحەنا کە یەکێکە لە کتێبە پیرۆزەکانی مەسیحیەکان. بەگوێرەی ئاینی کریستیانی