هەواڵی کوردستان ئێستا

ترەمپ پلاتفۆڕمێک بۆ فرۆشتنی ئینجیل دەکاتەوە

ترەمپ پلاتفۆڕمێک بۆ فرۆشتنی ئینجیل دەکاتەوە
ترەمپ پلاتفۆڕمێک بۆ فرۆشتنی ئینجیل دەکاتەوە

2024-03-29 13:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پلاتفۆڕمێکی بۆ فرۆشتی کۆپییەکانی ئینجیل، بە نرخی 59.99 دۆلار بۆ هەر کۆپییەک کردووەتەوە. ترەمپ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە ماوەکەی سێ خولەکە، لە پلاتفۆڕمی "تروس سۆشیاڵ"ـدا دەرکەتووە، داوا لە شوێنکەوتووەکانی دەکات کۆپییەکانی کتێبەکە بکڕن بەناوی "خودای گەورە کتێبی پیرۆزی ئەمریکا بپارێزێت"، کە ناوەکەی لە گۆرانییەکی نیشتمانیی لی گرینوودەوە وەرگیراوە. ترەمپ گوتوویەتی، "من شانازیی دەکەم بە هاوبەشیم لەگەڵ هاوڕێیی ئازیزیم لی گرینوود، کێ گۆرانی (God Bless the USA)ـی ئەوی حەز لێ نیە بۆ پەرەپێدان بەم کتێبە پیرۆزە؟". ترەمپ کە بەوە ناسراوە لە هەموو کۆبوونەوە جەماوەریی و سیاسییەکانیدا، دەچێتە سەر شانۆکان، وشەکانی گۆرانی " God Bless the USA"