هەواڵی کوردستان ئێستا

شوێنەواری گەرمیان: پارچە شوێنەوارییەکەی گەرمیان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی بردراوە

شوێنەواری گەرمیان: پارچە شوێنەوارییەکەی گەرمیان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی بردراوە
شوێنەواری گەرمیان: پارچە شوێنەوارییەکەی گەرمیان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی بردراوە

2024-03-29 16:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لەگوندی مەنسور ئەلکانی ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار، پارچە ئێسکێکی شوێنەواریی دۆزرایەوە، کە قەبارەیەکی گەورەی هەیە، دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن، یەکەمجارە ئێسکێک ببینین هێندە گەورە بێت، پاش ماوەیەکی کەم لە دۆزینەوەشی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان رایگەیاند، پارچە ئێسکەکە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی بردراوە بۆ شاری سلێمانی. ساڵح قادر، ئەو دانیشتووەی گوندەکە کە لە کاتی چوون بۆ کارکردن ئیسکەکەی دۆزیوەتەوە، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، درێژی ئیسکەکە هەشتا سانتیمەتر و پانییەکەی 25 سانتیمەتر بووە. ساڵح قادر گوتی، "لەدوای باران بارین و رۆچوونی زەوی ئەو ئێسکە دەکەوت، یەکەمجار وامزانی گۆزەیە، کە چووم بەرەو ڕووی سەیرمکرد ئێسکە، پێوام زۆر گەورە و پان بوو". دانیشتووانی گوندەکە باس لەوە دەکەن،