سبەی پەرلەمان و حكوومەت كۆدەبنەوە
هەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی پێشنیوەڕۆ پەرلەمان و حكوومەت كۆبوونەوەیەك ساز بكەن و، مەبەستیش لێی گفتوگۆكردنە لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، كە ماوەیەكە راگیراون.
مونا قەهوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیارە سبەی یەكشەممە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، كە لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەردانی بەغدایان كردبوو، كۆبوونەوەیەك ساز بكەن".
سکرتێری پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "مەبەست لەو كۆبوونەوەیە، گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، كە لە ئێستادا بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراق راگیراون و، شاندەكەش ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی ئەنجامی سەردانەكە دەخاتە ڕوو".
بڵند ئیبراهیم