شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە بەرەو بەغداد بەڕێکەوت
2024-04-03 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 2ی نیسانی 2024، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجەو مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغا بەڕێکەوت.
نوێدەکرێتەوە..