English | عربي

وتەبێژی یەکێتیی :به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی به‌ هاوته‌ریبی كار له‌سه‌ر پرسی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا ده‌كه‌ین


وتەبێژی یەکێتیی :به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی به‌ هاوته‌ریبی كار له‌سه‌ر پرسی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا ده‌كه‌ین

2019/03/05 | 15:05

(هەواڵ كوردستان)- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان رایگه‌یاند: رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی حكومڕانییه‌ له‌ هه‌رێمی كورستان.

ئه‌مشه‌و 4-3-2019 له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان به‌وردی باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كورستان كرد.

له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند: ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی حكومڕانییه‌ له‌ هه‌رێمی كورستان و گرنتی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ش متمانه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌.

راشیگه‌یاند: هاووڵاتییانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی زووتر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تن، بۆیه‌ش رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی گرنگییه‌كی زۆری بۆ خه‌ڵك هه‌یه‌.

وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی: ئێمه‌و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتووین به‌زوویی كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكه‌ین، بۆیه‌ به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ كێشه‌كانی كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها وتی: پارتی پشتیوانی له‌ خواسته‌كانی یه‌كێتی ده‌كات له‌ كه‌ركوك، بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌غداو سه‌رۆك كۆماریش، پارتی به‌وشێوه‌ی پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.

وتیشی: به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی به‌ هاوته‌ریبی كار له‌سه‌ر پرسی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیجی نه‌بوایه‌ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ ئیمزا نه‌ده‌كرا.

هه‌روه‌ها وتی: له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌ سیستمی لامه‌ركه‌زی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت، بۆیه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌دا ته‌ئكید له‌شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌كراوه‌ته‌وه‌، وتیشی: كه‌ ده‌ڵێین شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌ مانای 50 به‌ 50 نییه‌ .

وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌وه‌ستێت تا كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت، وتیشی: له‌ ئێستادا هه‌ندێك خاڵی رێكه‌وتنه‌كه‌ پێویستی به‌ كات هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رله‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌وردی باس له‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending